zagros news agency

ریال مەدرید بۆندی کارڤاخاڵی نوێکردەوە

 

ئەمڕۆ یەکشەممە یانەی ڕیال مەدرید نوێکردنەوەی گرێبەستی دانی کارڤاخاڵی بەرگریکاری ڕاستی بە فەرمی ڕاگەیاند.
ئەمەش دوای ئەوە دێت کە پشتڕاستکرایەوە کە کارڤاخال بۆ ماوەی چەند مانگێک لە یاریگاکان دوورناکەوێتەوە، دوای ئەوەی لەکاتی بردنەوەکەیان بەرامبەر ڤیاریال بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک تووشی پێکانێکی سەخت بوو، ئێوارەی دوێنێ شەممە، لە گەڕی نۆیەمی لالیگا.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی “ئاس”ی ئیسپانی، پێکانەکەی کارڤاخال لەوە خراپتر بووە کە پێشبینی دەکرا، ماوەی دوورکەوتنەوەشی لە یاریگادا لانی کەم 8 بۆ 10 مانگ دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمیسیۆن: دەنگی عێراقییەکانی دەرەوە لە پارێزگاکانی خۆیان ئەژمار دەکرێت

سەڵاح

هێرشی ئێران بۆ سه‌ر ئیسرائیل وای كرد ئەمەریكا و بەریتانیا سزای نوێی به‌سه‌ردا بسه‌پێنن

سەڵاح

ئەمڕۆ دۆلار لەم ئاستەدایە

سەڵاح