یانەی ڕیال مەدرید پابەندە بە گواستنەوەی ترێنت
ئەلێکساندەر ئارنۆڵد، یاریزانی لیڤەرپوول لە چەند مانگی داهاتوودا.
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی ئەم دواییە باس لەوە دەکەن کە یانەی ڕیال مەدرید بڕیاریداوە بۆندەکەی بۆ ئارنۆڵد لە مانگی یەکی داهاتوودا ئەنجامبدات، دوای ئەوەی دانی کارڤاخال تووشی پێکان بوو و ئامادەنەبوونی بۆ کۆتایی وەرز پشتڕاستکرایەوە.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی “مارکا”ی ئیسپانی، بەرپرسان و ڕاهێنەرانی یانەی ڕیال مەدرید لە سەرەتای وەرزی ئێستاوە بەنیازبوون یاریزانێکی نوێ لە پۆستی بەرگریکاری ڕاستیدا لە داهاتوویەکی نزیک یان دووردا بگوازنەوە.