ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

هالاند ڕەتیدەکاتەوە داوای لێبوردن بکات

 

ئێرلینگ هالاند یاریزانی نەرویجی، ئەستێرەی یانەی مانچستەر سیتی، ڕەتیکردەوە داوای لێبوردن لە گابرێل ماگالاسی بەڕازیلی، بەرگریکاری ئارسناڵ بکات،
مان سیتی لە دۆڕاندنەکەی بەرامبەر ئارسناڵ ڕزگاری بوو، ئەمەش بەهۆی گۆڵەکەی جۆن ستۆنزەوە لە خولەکی ٩٠+٨، لە قۆناغی پێنجەمی پرێمەرلیگدا بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ یەکسان بوون.
دوابەدوای ئاهەنگی گۆڵەکە، هالاند تۆپەکەی لە گۆڵی ئارسناڵ هەڵگرت و فڕێیدایە سەر سەری گابرێل.
هالاند لە لێدوانێکدا کە ڕۆژنامەی “دەیلی مەیل”ی بەریتانی تیشکی خستووەتە سەر، وتی: “لە ژیاندا هەست بە پەشیمانی زۆر ناکەم”.

هەواڵی پەیوەندیدار

خولی ئەڵمانیا.. جەنگی بایرن و لیڤەکوزن لەنێو ئەلیانز ئەرینا یەکلانەکرایەوە

یاسین

لالیگا.. ریال مەدرید بە سەرکەووتن هاندەرانی ئاشتکردەوە

یاسین

پاڵاوتنی جامی جیهانی.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆی کیشوەری ئاسیا

یاسین