zagros news agency

پرێمەرلیگ.. ئارسناڵ بە تۆمارکردنی نیو درزەن گۆڵ بەردەوامە لە ڕکابەری

لە دوا یاریی هەفتەی 27ی خولی ئینگلتەرا، یانەی ئارسناڵ لە دەرەوەی یاریگای خۆی ڕووبەڕووی یانەی شیفیڵد یونایتد بووەوە.

 

لە ئەنجامدا تۆپ هاوێژەکانی ئارتێتا توانیان یارییەکە بە شەش گۆڵی بێبەرامبەر شکست بە شیفیڵدی خاوەن یاریگا بهێنن.

 

هەر لە تایمی یەکەمدا کەرنەڤالی گۆڵکردن دەستیپێکرد و ئارسناڵ توانی پێنج گۆڵ لە رێگەی یاریزانان ئۆدیگارد، بۆگل بە هەڵە لە خۆیان، مارتینێلی، هاڤێرتز، دیکلان رایس لە خولەکەکانی 5، 13، 15، 25 و 39 تۆماریانکرد.

 

لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 58 بن وایت گۆڵەکەی تری ئارسناڵی تۆمارکرد کرد و یارییەکەش بەو شێوەیە کۆتاییهات.

 

بەم سەرکەوتنە، یانەی ئارسناڵ بە کۆکردنەوەی 61 خاڵ لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندی مایەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بارسێلۆنا چاودێری ئەستێرەی میلان دەکات

یاسین

مێندی سەرکەوتنی بەسەر مان سیتی بەدەستهێنا

یاسین

چەند یانەیەکی گەورە گرنگی بە گواستنەوەی ئاکێ دەدەن

یاسین