بەرپرسانی مان یونایتد بڕیاریدا ڕێگری بکات لە چوونە ژووری جلگۆڕینی تیپەکە، سێر ئەلێکس فێرگسۆن، ڕاهێنەری مێژوویی شەیتانە سوورەکان.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی “دەیلی مەیل”ی بەریتانی، داوا لە سێر ئەلێکس فێرگسۆن و دەستەی بەڕێوەبەری یانەی مانچستەر یونایتد کراوە نەچنە ژووری جلگۆڕین لە ئۆڵدترافۆرد، ئەمەش نەریتێکیان شکاندووە کە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی سێر مات بوسبی.
مانچستەر یونایتد پێشتر ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند، گرێبەستی فێرگسۆنی وەک باڵیۆزی یانەکە هەڵوەشاندەوە، کە بەهاکەی چەند ملیۆنێکە.