zagros news agency

بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو یەمال خۆشەویستی خۆی بۆ بەرشەلۆنە دەسەلمێنێت

 

لامین یامال، ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە لە دوایین یاریی کلاسیکۆ بەرامبەر ڕیال مەدرید درەوشایەوە و لە یارییەکەی سانتیاگۆ بێرنابیۆ، لە قۆناغی ١١ی لالیگا، گۆڵێکی تۆمارکرد.
یەمال کە تەمەنی 17 ساڵە، خۆشەویستی خۆی بۆ هەموو شتێک پشتڕاستکردەوە کە پەیوەندی بە یانە کەتەلۆنییەکەیەوە هەیە، لەکاتێکدا ڕایگەیاند کە بڕێسی بە ڕەنگی بلاوگرانا (شین و سوور) بەکارهێناوە، هەروەها لە دوایین کلاسیکۆ بەرامبەر مێرێنگێ لەگەڵیان دەرکەوتووە.
لەم دواییانەدا لامین یامال خەڵاتی کوبای باشترین یاریزانی لاوی ئەمساڵی بەدەستهێنا، دوای درەوشاوەیی بەرچاوی لەگەڵ بەرشەلۆنە، جگە لەوەی پێشەنگی هەڵبژاردەی ئیسپانیا بوو بۆ بەدەستهێنانی نازناوی یۆرۆ.

هەواڵی پەیوەندیدار

براوەی خەڵاتی گۆڵدن بۆی بۆ ساڵی 2025 ئاشکرا کرا

یاسین

مەلا مستەفا بارزانی چاڵنجی هاندەرانی زاخۆی قبوڵکرد و دەنگیدا بە یانەکە

یاسین

محمد سەڵاح ڕیکۆردێکی نوێ لەگەڵ هەڵبژاردەی میسر دەشکێنێـت

یاسین