zagros news agency

ڕۆناڵدۆ: من بۆ پارە نەچوومەتە خولی سعودیە

 

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی، کاپتنی یانەی نەسر، وەڵامی ئەو تۆمەتانەی دایەوە کە گوایە بە دوای پارەدا ڕووی لە خولی پیشەگەری سعودیە کردووە.
ڕۆناڵدۆ، لە گرتە ڤیدیۆییەکانیدا کە ڕۆژی دووشەممە لەلایەن نێتفلێکسەوە لە فیلمە دیکۆمێنتارییەکە بڵاوکرایەوە کە بڕیارە دەربارەی خولی پیشەگەری سعودیە بڵاوبکرێتەوە، “دەڵێن کریستیانۆ تەنها بۆ ئەو پارەیە لە سعودیەدایە”.
ئەفسانەی پورتوگال لە درێژەی قسەکانیدا وتی: باشە، هێشتا هەست بە سۆزەکە دەکەم، من لێرەم بۆ ئەوەی سەرکەوتن بەدەستبهێنم.
بڕیارە لە ٢١ی ئەم مانگە تەواوی فیلمە دیکۆمێنتارییەکە بڵاوبکرێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

لیڤەرپوڵ کۆتا یاری ساڵی بردەوە

یاسین

میلان چاوی لە هێرشبەرێکی نوێیە

یاسین

ئارسناڵ بڕیارە یەکەم یاری بە ئەستێرە لاوەکەی ئەنجام بدات

یاسین