ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پیپ گواردیۆلا ڕێککەوتنێکی نهێنی سەبارەت بە شوێنی داهاتووی خۆی ئەنجامدا

 

ئەمڕۆ یەکشەممە، ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی ئیسپانیا ڕایگەیاند، پیپ گواردیۆلا، ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی، ڕێککەوتنێکی نهێنی سەبارەت بە شوێنی داهاتووی خۆی ئەنجامدا، دوای ئەوەی یاریگای ئیتیحاد بەجێهێشت.

 گرێبەستەکەی پیپ لەگەڵ سیتی لە کۆتایی ئەم وەرزەدا کۆتایی دێت، بەبێ ئەوەی بگەنە ڕێککەوتن لەسەر نوێکردنەوەی، بەڵام هەوڵی پاڵەوانی پرێمەرلیگ هەیە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بۆ وەرزێکی دیکە.

 گواردیۆلا پێشتر ڕایگەیاندبوو کە دەیەوێت ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەیەکی نیشتمانی بکات و سەرکردایەتیی بکات لە کاتی پاڵەوانێتییەکی گەورەی نێودەوڵەتی وەک مۆندیال یان یۆرۆ.

هەواڵی پەیوەندیدار

نەیشینزلیگ.. پورتوگال بە سەرکردایەتی کریستیانۆ بە ئەنجامێکی گەورە شکستی بە پۆڵەندا هێنا

یاسین

چامپیۆنزلیگ.. لە یاریێکی بەهێزدا یۆڤانتۆس شکستی بە مانسیتی هێنا

یاسین

لالیگا.. ریال مەدرید سەرکەوتنێکی زەحمەتی بەدەستهێنا

یاسین