zagros news agency

بەرشەلۆنە 80 ملیۆن یۆرۆ بۆ یەکلاییکردنەوەی گرێبەستێک تەرخان دەکات

 

ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی ئیسپانیا ئەمڕۆ شەممە، بەهای چاوەڕوانکراوی گواستنەوەی جۆناسان دەیڤیدی کەنەدی، هێرشبەری یانەی لیل بۆ بەرشەلۆنە ئاشکرا دەکات.
گرێبەستەکەی دەیڤد لەگەڵ لیل لە کۆتایی وەرزی ئێستادا کۆتایی دێت، هەروەها مافی ئەوەی هەیە لە مانگی یەکی داهاتوودا گرێبەست لەگەڵ هەر یانەیەکی تردا واژۆ بکات.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی “سپۆرت”ی کەتەلۆنی، هەرچەندە گرێبەستەکەی داڤید لەگەڵ یانەی لیل لە کۆتایی ئەم وەرزەدا کۆتایی دێت، بەڵام گواستنەوەی بۆ بەرشەلۆنە بڕە پارەیەک لە خەزێنەی بلاوگرانا تێدەچێت.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، گواستنەوەی داڤید بۆ بەرشەلۆنە نزیکەی ٨٠ ملیۆن یۆرۆی تێچووی گەنجینەی یانە کەتەلۆنییەکە دەبێت، لە نێوان پاداشتی گواستنەوە و مووچەی یاریزانەکە لە ماوەی ٤ وەرزدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەستێرەیەک ڕیاڵ مەدرید بەجێدێـڵێـت

یاسین

پاریس لە قەیرانی سەڵاحدا لیڤەرپوڵ شەرمەزار دەکات

یاسین

نهێنی توڕەیی ئێنریکی بەرامبەر دێمبلی

یاسین