zagros news agency

پاریس لە قەیرانی سەڵاحدا لیڤەرپوڵ شەرمەزار دەکات

 

یانەی پاریس سانجێرمان ئۆفەرێکی وەسوەسەئامێزی پێشکەش بە محەمەد سەڵاحی میسری، ئەستێرەی یانەی لیڤەرپوول لە وەرزی ئێستادا کرد.
گرێبەستەکەی سەڵاح لەگەڵ لیڤەرپوول هاوینی داهاتوو کۆتایی دێت، ئێستا دەتوانێت دانوستان و گرێبەست لەگەڵ هەر یانەیەک بەخۆڕایی بکات.
ڕۆماین کۆلێت گۆدین، ڕۆژنامەنووسێکی ناسراوی یۆرۆسپۆرت و سکای سپۆرت لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی: پاریس سانجێرمان زۆر حەز دەکات لە هاوینی داهاتوودا محەممەد سەڵاح بگوازێتەوە، هەروەها مووچەی هەفتانەی 500 هەزار یۆرۆی پێشکەش دەکات بۆ ماوەی 3 وەرز .”
لەکاتێکدا لیڤەرپوول پێشنیاری درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی سەڵاح دەکات بە کەمکردنەوەی مووچەکەی، بۆ 400 هەزار یۆرۆ لە هەفتەیەکدا تەنها بۆ ماوەی دوو وەرز.

هەواڵی پەیوەندیدار

پارێزه‌رێكی نێوده‌وڵه‌تی بۆ زاگرۆس: ده‌بێت سه‌رجه‌م چه‌كه‌كانی په‌كه‌كه‌ راده‌ستی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ بكرێت

یاسین

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی هاوپەیمانێتیی حەسم و هاوپەیمانێتیی نەینەوا بۆ خەڵکەکەی دەکات

سەڵاح

نرخی ئەمڕۆی زێڕ و دراوەكان

سەڵاح