zagros news agency

فاولەر: سەڵاح شایەنی ئەو مووچەیە کە داوای دەکات

 

ڕۆبی فاولەری یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا، ئەفسانەی لیڤەرپوول، دووپاتیکردەوە کە هیوادارە محەمەد سەڵاح لە ڕیزەکانی لیڤەرپوول بمێنێتەوە.
گرێبەستەکەی سەڵاح لەگەڵ لیڤەرپوول لە کۆتایی ئەم وەرزەدا کۆتایی دێت، تا ئێستاش هیچ ڕێککەوتنێک سەبارەت بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکە نەکراوە.
سەڵاح لەم دواییانەدا ڕایگەیاند کە چانسی جێهێشتنی لیڤەرپوول زیاترە لە مانەوە، ناڕەزایی خۆی دەربڕی لە نوێکردنەوەی یاریزانەکانی تا ئێستا پشتگوێ خراوە.
فاولەر پێی وایە کە سەڵاح شایەنی ئەو مووچەیە کە داوای دەکات “تا ئەو کاتەی هێشتا لە ئاستە بەرزەکانیدایە”، ئاماژە بەوە دەکات کە “نابێت تەمەن بچێتە ناو هاوکێشەکەوە”.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕیاڵ مەدرید لەنێو جەرگەی بێرنابیۆ سێ خاڵی دیکەی وەرگرت

یاسین

یاری دۆستانە.. بەڕازیل بە تاکە گۆڵێك شکستی بە ئینگلتەرا هێنا

یاسین

ڕیاڵ مەدرید ئەمشەو دەچێتە تاقیکردنەوەیەکی قورس

یاسین