zagros news agency

ڕیال مەدرید دوو خاڵی لەدەستدا

 

لە هەفتەی حەڤدەمی لالیگادا یانەی ڕیال مەدرید بووە میوانی یانەی ڕایۆڤالیکانۆ،یاریەکەی هەر لەسەرەتاوە بە گۆڵ دەستی پێکرد ئۆنای لۆپێز گۆڵی یەکەمی یانەی خاوەن ماڵی تۆمار کرد و عبدالموئمن لەدوای ئەو دووەم گۆلی ڕایۆڤالیکانۆی تۆمار کرد
بەڵام مەدرید لەڕێگەی ڤاڵڤێردی و بیلینگهام لە خولەکەکانی کۆتایی گێمی یەکەم دوو گۆڵیان تۆمار کرد و یاریەکەیان هێنایەوە خاڵی سەرەتا.
گێمی دووەمی یاریەکە ڕیال مەدرید دەست پێشخەر بوو بۆ گۆڵ و ڕۆدریگۆ لەخولەکی56گۆڵی سێیەمی ڕیالی تۆمار کرد،بەڵام یانەی خاوەن یاریگا نەیهێشت زۆر بڕوا بەسەر ئەو گۆڵە لە خولەکی 65 گۆڵی بەرامبەر بوونی تۆمار کرد.
یاریەکە بەم ئەنجامە کۆتایی هات و هەر دوولا بە خاڵێک یاریگایان جێهێشت.

SB

هەواڵی پەیوەندیدار

هێرشبەرانی فەڕەنسا بە پلانێکی نوێوە ڕووبەڕووی عێراق دەبنەوە

سەڵاح

چامپیۆنزلیگ.. پاریس بەئاسانی بەرشەلۆنەی تێکشکاند و خۆی گەیاندە یاری پێش کۆتایی

یاسین

ژمارەی پێکانەکانی ڕیاڵ مەدرید لە ساڵی ٢٠٢٥ ژمارەیەکی گەورەی تۆمار کرد

یاسین