ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

دوو ساڵ تێپەڕی بەسەر پاڵەوان بوونی ئەرجەنتین

 

لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆ ڕێککەوتی 18ی مانگی دیسەمبەری ساڵی 2022 لە یاری کۆتایی مۆندیال، هەڵبژاردەی ئەرجەنتین ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی فەڕەنسای پاڵەوانی مۆندیالی 2018 بوویەوە لەنێو یاریگای لوسەیل لە دەوحەی پایتەختی وڵاتی قەتەر.

هەر لەسەرەتای یاریەکە ئەرجەنتین باڵا دەستی خۆی سەلماند و توانی لەڕێگای مێسی و دیماریا دوو گۆڵ تۆمار بکات،بەڵام کۆتاییەکانی یاریەکە بە دڵی ئەرجەنتین نەبوو و کیلیان مباپێ لەدوو خولەک دوو گۆڵی بۆ فەڕەنسا تۆمار کرد و ئەرجەنتین کەوتە دڵەڕاوکێی لەدەستدانی نازناوەکە.

یاریەکە چووە 30 خولەکی کاتی زیادکراو و لەوێش ئەرجەنتین دەستپێشخەر بوو و مێسی دووبارە بەگۆڵێک شادی بەخشیەوە دڵی هاندەرانی،بەڵام مباپێ وەک پشیلەیەکی حەوت ڕۆح خۆی نواندەوە و توانی لەکۆتاییەکانی کاتی زیاد کراو گۆڵی سێیەم و بەرامبەر تۆمار بکات.

ئیدی کات چووە لێدانی یەکلاکەرەوە،دڵەکان زیاتر خۆیان لە خاو بوونەوە دەدا و هەموو لایەک پیاوی بوێری دەویست تاکو لەسەر پێیەکانی بووەستێت،سەر ئەنجام لەلێدانە یەکلاکەرەوەکان مارتنێزی گۆڵپارێزی ئەرجەنتین بووە پاڵەوان و توانی سەرکردایەتی وڵاتەکەی بکات بۆ بردنەوەی مۆندیال و بوونە پاڵەوانی جیهان،مێسیش لەکۆتایدا بەڵێنەکەی خۆی بردە سەر بۆ هاندەران و بوونە پاڵەوانی مۆندیال.

SB

هەواڵی پەیوەندیدار

شاندی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری له‌ لوتكه‌ی وه‌به‌رهێنانی جیهانی له‌ ئیماڕات ده‌كات

سەڵاح

شاندی دانوستانکاری حکوومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ بەشێک لە کۆمپانیاکانی وەبەرهێنی نەوت کۆدەبێتەوە

سەڵاح

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

یاسین