zagros news agency

توڕەیی لاپۆرتا دوای یارییەکەی ئەتلەتیکۆ مەدرید بەهۆی ئەنجامی کۆتاییەوە بووە

 

دوای دۆڕاندنی دوێنێی یانەی بەرشەلۆنە لە لالیگا بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید، جوان لاپۆرتا، سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە تووڕە بوو.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی “سپۆرت”ی ئیسپانی، زنجیرە ئەنجامەکانی ئێستای بارسێلۆنا نیگەرانی لێدەکەوێتەوە، دوای ئەوەی ساڵەکەی بە پێنجەم دۆڕانی ئەم وەرزە لە لالیگا کۆتایی پێهێنا، کە هەمان ژمارەی ئەو دۆڕانانەیە کە بەدرێژایی وەرزی ڕابردووی خولەکە تووشی بووە، هەروەها تیپەکەش هەروەها پێشکەوتنەکەی لەدەستدا.
ئاماژەی بەوەشکرد، توڕەیی لاپۆرتا دوای یارییەکەی ئەتلەتیکۆ مەدرید بەهۆی ئەنجامی کۆتاییەوە بووە، زیاتر لە ئاستەکەی.
ئەو ڕوونیکردەوە کە متمانە بە هانسی فلیک “هێشتا ڕەهایە”، و باوەڕێک هەیە کە ئەنجامە نەرێنییەکان کاتین، چونکە ئاستی تیپەکە “هێشتا بەرزە”.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەفەرمی هەولێر بۆندی سێ یاریزانی نوێکردەوە

یاسین

بڕیاری ڕیاڵ مەدرید لەسەر گەڕانەوەی نیکۆ پاز

یاسین

پێرێز: ڕۆدری شایەنی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونییە…بەڵام

یاسین