zagros news agency

ئۆلمۆ لەسەر ڕاداری یانە زەبەلاحەکانی پرێمەرلیگە

بەرشەلۆنە مەترسی لەدەستدانی یاریزانەکەی دانی ئۆلمۆی هەیە لە ماوەی گواستنەوەی زستانەی داهاتوودا، ئەمەش بە لەبەرچاوگرتنی سەختی تۆمارکردنی یاریزانەکەی.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی “دەیلی مەیل”ی بەریتانی، 3 یانەی گەورەی ئینگلیزی بە ئامانجی گواستنەوەی یاریزانە ئیسپانییەکە لە مانگی یەکی داهاتوودا.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئارسناڵ و مانچستەر سیتی و مانچستەر یونایتد ئارەزووی گواستنەوەی یاریزانە تەمەن ٢٦ ساڵەکە دەکەن.
یانە کەتەلۆنییەکە بە قۆناغێکی سەختدا تێدەپەڕێت بەهۆی سەختی تۆمارکردنی یاریزانەکەی لە نیوەی دووەمی ئەم وەرزەدا، بەهۆی ئەو سنووردارکردنانەی خولی ئیسپانیا سەبارەت بە بڕینی مووچە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کاتی تیروپشک و دەستپێکی جامی یانەکانی کەنداو دیاری کرا

یاسین

کلۆیڤەرت دەچێتە یانەیەکی فەڕەنسی

یاسین

بەهۆی مێسیەوە هاندەرێکی زۆر بریندار دەبن

یاسین