zagros news agency

ئۆلمۆ لەسەر ڕاداری یانە زەبەلاحەکانی پرێمەرلیگە

بەرشەلۆنە مەترسی لەدەستدانی یاریزانەکەی دانی ئۆلمۆی هەیە لە ماوەی گواستنەوەی زستانەی داهاتوودا، ئەمەش بە لەبەرچاوگرتنی سەختی تۆمارکردنی یاریزانەکەی.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی “دەیلی مەیل”ی بەریتانی، 3 یانەی گەورەی ئینگلیزی بە ئامانجی گواستنەوەی یاریزانە ئیسپانییەکە لە مانگی یەکی داهاتوودا.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئارسناڵ و مانچستەر سیتی و مانچستەر یونایتد ئارەزووی گواستنەوەی یاریزانە تەمەن ٢٦ ساڵەکە دەکەن.
یانە کەتەلۆنییەکە بە قۆناغێکی سەختدا تێدەپەڕێت بەهۆی سەختی تۆمارکردنی یاریزانەکەی لە نیوەی دووەمی ئەم وەرزەدا، بەهۆی ئەو سنووردارکردنانەی خولی ئیسپانیا سەبارەت بە بڕینی مووچە.

هەواڵی پەیوەندیدار

لەکۆتاییدا مانچینی قسەی خۆی کرد دەربارەی ڕۆیشـتـنـی بۆ خولی سعودی

یاسین

پێکانێکی کتوپڕ پلانەکانی ئەنچیلۆتی تێکدەدات

یاسین

ڕینارد یاریزانێکی نوێی بۆ هەڵبژاردەی سعودیە زیادکرد

یاسین