zagros news agency

سبەی خولی نایابی کوردستان دەست پێدەکاتەوە و سێ یاری ئاگرین بەڕێوەیە

 

سبەی چوارشەممە لە گەڕی 13ی خولی نایابی کوردستان بە سێ یاری ئاگرین ڕکابەریەکانی بەردەوام دەبن و تیپەکانی پێشەوەی ڕیزبەندیەکەش یاریان هەیە و هەموو یاریەکان کاتژمێر 2:00ی پاش نیوەڕۆ بەڕێوەدەچێت.

سبەی هەولێر لەنێو یاریگای خۆی میوانداری یانەی ڕزگاری دەکات و هەردوولا چاویان لە بردنەوەیە،هەولێر لەم وەرزەی خولەکە تا ئێستا خاوەنی 14 خاڵە و پلەی هەشتەمی گرتووە و یانەی ڕزگاریش لە پلەی سێیەمی خولەکە دێت و خاوەنی 18 خاڵە.

لە یاریەکی تردا یانەی پێشمەرگەی هەولێر میوانداری یانەی هەندرێن دەکات لەنێو جەماوەری خۆی،هەندرێن ئەم وەرزە حاڵی خراپە و 10 خاڵی هەیە و پلەی 13ی گرتووە و لەناوچەی دابەزینە،هەرچی یانەی پێشمەرگەی هەولێرە خاوەنی 20 خاڵە و پلەی دووەمی گرتووە

لەلایەکی تریشەوە یانەی پیشەسازی ئەسپە ڕەشەکەی ئەم وەرزەی خولەکە دەبێتە میوانی یانەی برایەتی لەشاری هەولێر و هەردوولا پێویستیان بە بردنەوەیە،برایەتی خاوەنی13خاڵە و پلەی دەیەمی گرتووە،یانەی پیشەسازیش 17 خاڵی هەیە و لەپلەی پێنجەمی خولەکە دێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئامۆریم ڕوونی دەکاتەوە کە مەبەست لە لێدوانی “خراپترین لە مێژوودا” چییە

یاسین

یانەی بارسێلۆنا بەیاننامەیەکی فەرمی لەبارەی یەماڵ بڵاو کردەوە

یاسین

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە سەرۆکی ئەکادیمیای کوردی دەکات

سەڵاح