zagros news agency

ئینتەر میلان نیازی گواستنەوەی ئەستێرەیەکی مان سیتی هەیە

سەرچاوەکانی هەواڵ باسیان کردوە یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی نیازی گواستنەوەی “کایل واڵکەر”ی ئەستێرەی هێڵی بەرگری یانەی مانچێستەر سیتی هەیە و بە ئەگەرێکی زۆرەوە یاریزانەکە ڕوو دەکاتە خولی ئیتاڵی.

کایل واڵکەر ئەم وەرزە لەگەڵ یانەکەی تووشی داڕومانێکی زۆر بوو،بەجۆرێک هیچ کاتێک سیتی بەم حاڵەوە نەبینراوە و تەنانەت وای لە واڵکەر کردوە بیر لەجێهێشتنی تیپەکەی بکاتەوە بە زووترین کات.

شایەنی باسە گواردیۆلای ڕاهێنەری سیتی ئەوەی درکاندوە،کە یاریزانەکە ویستی جێهێشتنی سیتیزنی هەیە و بەدوای یانەی تر دەگەڕێت تاکو کاروانی پیشەگەری تێیدا بەردەوام بکات.

واڵکەر ئێستا تەمەنی 34 ساڵە و یاریزانی پێشووی یانەی تۆتنهامە،وە بەپێی دەیلی مەیل بێت کۆتایی ئەم وەرزە ڕوو دەکاتە یانەی ئینتەر میلان.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

سودەكانی بەڕۆژوبوون چین

گوران

شه‌پۆلێكی بارانبارین هه‌رێمی كوردستان دەگرێتەوە

یاسین

ڕۆژنامەی (زە ناشناڵ): پرۆسەی كۆتاییهێنان بە سەردەمی میلیشیاكان لە عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دەستی پێكردووە

سەڵاح