zagros news agency

نوێترین زانیاری لەسەر پێکانی مپاپێ ئاشکرا دەکرێت

 

دوێنێ یەکشەممە دوای یاریی کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا، کیلیان مباپێ ئەستێرەی فەرەنسی یانەی ڕیال مەدرید پشکنینی پزیشکی بۆ ئەنجامدرا.
لە یاری کۆتایی پاڵەوانێتییەکەدا کە لە یاریگای “گەوهەری درەوشاوە” لە شاری جددە لە سعودیە بەڕێوەچوو، یانەی ڕیال مەدرید بە ئەنجامی 2-5 دۆڕا.
تۆڕی “دیفێنسا سێنتڕاڵ”ی ئیسپانی بڵاویکردەوە، مباپێ دوای ئەوەی لەلایەن یولس کۆندێی بەرگریکاری یانەی بەرشەلۆنە لەپێی دراوە، تووشی پێچانی پاژنەی پێی بووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو یاریزانە فەرەنسییە دوای یارییەکە پشکنینی سەرەتایی بۆ کراوە و دەرکەوتووە هیچ پێکانێکی سەختی نەبووە.
بەڵام سبەی مباپێ پشکنینی خۆپارێزی بۆ دەکرێت لە ڤاڵدێبیباس… بەڵام بە ئەگەرێکی زۆرەوە، تەنها تووشی وەرچەرخانێکی بچووک دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان سزای توندی یانەی شەقڵاوە دەدات

یاسین

گواردیۆلا چەند زانیارییەک دەدرکێنێت

یاسین

گاریس بەیڵ دەگەڕێتەوە

یاسین