zagros news agency

سەرۆک‌وەزیرانی سوید: ئێران ڕێکخراوی توند وتیژی ناردووتە وڵاتمان

سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە دەڵێت، ئێران لە سوید باندی تاوانکاری ڕێکخراوی توندوتیژ بەکار دێنێت بۆ ئەوەی لەناو وڵاتەکەیاندا هێرشی بەوەکالەت ئەنجام بدات.
ئولف کریستێرسۆن سەرۆک‌وەزیرانی سویس دەڵێت، ئێمە و وڵاتانی دراوسێمان لەبەردەم هەڕەشەی هێرشداین، بەڵام نەک بە مووشەک و سەرباز، بەڵکوو لە ڕێگەی کۆمپیۆتەر و پارە و زانیاریی هەڵە و ئاژاوەگێڕییەوە هەڕەشەمان لێ دەکرێت.
سەرۆکوەزیرانی سوید دەشڵێت، ئێستا وڵاتەکەی لە حاڵەتی شەڕدا نییە، بەڵام لە ئاشتییشدا نییە، چونکە ئاشتیی ڕاستەقینە بە واتای بوونی ئازادی و نەبوونی شەڕ و تێکهەڵچوون لەنێو وڵاتاندایە، بەڵام هەڕەشەکانی ئێران و ڕووسیا بەردەوامن، بۆیە دەبێ ئامادەییی بەرگریی ئێمەش بەردەوام بێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

سوودانى فه‌رمان به‌ وه‌زیری ناوخۆ ده‌كات لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ مووشه‌كهاوێشتنى شه‌وى ڕابردووى به‌غدا بكرێت

یاسین

لە ئێران ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕووی دا و 19 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا

سەڵاح

بەتۆمەتی سووتاندنی بازاڕی لەنگە سێ کەس دەستگیر دەکرێن

یاسین