zagros news agency

فلیک: پێنج گۆڵەکەی بەرامبەر ڕیال سەرسوڕهێنەر بوو

 

هانس فلیکی ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە داوای لە یاریزانەکانی کرد بەردەوام بن لە ئاستە نایابەکانیان، دوای ئەوەی سبەی چوارشەممە لە یاری کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا، یانەی بلاوگرانا ڕووبەڕووی یانەی ڕیال بیتیس دەبێتەوە.
فلیک لە لێدوانێکدا کە ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردۆتەوە، دەڵێت: بۆ من گرنگە دوای ئەو بردنەوەیە گەورەیەی بەرامبەر ڕیال مەدرید بیسەلمێنین کە تیپێکی بەهێزین و دەمانەوێت سەرکەوتن بەدەستبهێنین، ئەمە گرنگترین شتە سبەینێ.
سەبارەت بە ئەگەری ڕۆیشتنی ڕۆناڵد ئاراوخۆ ئاشکرایکرد، ئەوەی لەگەڵ یاریزانەکان باسی دەکەم لە نێوانماندا دەمێنێتەوە، ئەو یاریزانێکی بەرشەلۆنە، ئێمە دڵخۆش نین بە پێکانەکەی ئینیگۆ، کاپتنە و ئاستێکی باش پێشکەش دەکات، بەڵام دڵخۆشین بە پێکانەکەی ئاراوخۆ گەڕانەوە.”

هەواڵی پەیوەندیدار

کارێراس چاوەڕێی ڕیاڵ مەدریدە

یاسین

خولە بەهێزەکان.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ یەکشەممە

یاسین

بایرن میونشن چاوی لە ئەستێرەیەکی ئارسێناڵە

یاسین