zagros news agency

میلان پێش فرۆشتنی بەرگریکارەکەی بەدوای جێگرەوەیەکدا دەگەڕێت

 

ڕۆژنامەنووسی ئیتاڵی ڕودی گالێتی ئاشکرایکردووە، نیوکاسڵ یونایتد نزیکە لە گرێبەستکردن لەگەڵ مالیک تیاو بەرگریکاری ئەڵمانی لە یانەی میلان بە بەهای نزیکەی ٣٦ ملیۆن یۆرۆ، لەگەڵ پاداشتەکان کە دەتوانێت کۆی گشتی گرێبەستەکە بگەیەنێتە ٤٠ ملیۆن یۆرۆ.

گالێتی ڕوونیشیکردەوە، دانوستانەکانی نێوان هەردوو یانە لە قۆناغی کۆتاییدایە، هاوکات میلان کار بۆ دەستەبەرکردنی جێگرەوەیەکی گونجاو دەکات بۆ قەرەبووکردنەوەی ڕۆیشتنی بەرگریکارە لاوەکەی.

لەهەرحالەتێک بێت میلان جێگرەوەیەکی باشی دەستنیشان نەکردوە تا ئێستا بەدوای جێگرەوەیەکی باشدەگەرێت بۆ ئەوەی ئاستێکی باش پێشکەش بکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕیاڵ مەدرید نزیکە لە بۆندێکی گەورەی مێرکاتۆی هاوینە

sarkar

موحەمەد سەڵاح؛ لیڤەرپوڵ بەڵێنەکانی خۆیان جێبەجێ نەکردوە

یاسین

مانێ و ڕۆناڵدۆ سەرکردایەتی ئەلنەسر دەکەن

یاسین