zagros news agency

نەیمار : فشارم لەسەر مەکەن

 

نەیمار جونیۆری بەڕازیلی، ئەستێرەی یانەی هیلالی سعودی، ئەمڕۆ سێشەممە، لە مەشقەکانی “سەرکردە”دا لێهاتوویی زۆری خۆی نیشاندا، ئەمەش لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکانی تیپەکە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەلفاتح لە خولی پیشەگەری ڕۆشن.
ئەلحیلال ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو لە قۆناغی پانزەهەمی کێبڕکێکەدا ڕووبەڕووی ئەلفاتح دەبێتەوە.
نەیمار لە ڕێگەی هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام ئەو لێدانە لێهاتووەی نیشان دا کە تێیدا دریبڵ بەسەر محەمەد قەحتانی هاوڕێ گەنجەکەیدا تێپەڕی و لە کۆمێنتێکدا وتی: پێم وتیت فشارم لەسەر مەکەن.
ئەلقەحتانی وەڵامی دایەوە، لە ڕێگەی هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام، بە پێکەنینەوە دوای ئەوەی نەیمار بە دریبڵ بەسەریدا تێپەڕی و وتی: ڕێزت لێدەگرم، بۆچی ئەمە دەکەیت؟

هەواڵی پەیوەندیدار

دوای ماوەیەکی زۆر دووبارە ئەنکلایڤ و پێرێرا شەڕ دەکەنەوە

یاسین

لیڤەرپوڵ شوێنگرەوەی ڤان دایکی دیاریکرد

یاسین

ماڵپەڕی ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس نوێدەكرێتەوە و بە ڤێرژنێكی پێشكەوتوو وەشانی دەست پێدەكات 4

hakar herki