zagros news agency

بەرەبەیانی یەکشەممە UFC بەهێزترین ئیڤێنتی خۆی پێشکەش دەکات

بەرەبەیانی یەکشەممە لە ئیڤێنتی 311ی UFC کۆمەڵێک شەڕی گەورە هەن،کە دەمێکە چاوەڕێ دەکرێن و جیاوازی ئەم ئیڤێنتە ئەوەیە دوو شەڕی پشتوێن لەخۆ دەگرێت.

لەشەڕی سەرەکی “ئیسلام ماخاچیڤ”ی پاڵەوانی کێشی 70 کیلۆگرامی بەرامبەر “ڕیناتۆ مۆیکانۆ”شەڕ دەکات،ئەمەش دوای کشانەوەی”ئارمەن ساروکیان”بەهۆی پێکانەوە،کە بەخێرایی مۆیکانی خرایە جێگای و ئیسلام دەیەوێت بەرگری لە پشتوێنەکەی بکات و مۆیکانۆش نایەوێ ئەو هەلە لەدەست بدات.

لەهەمان ئیڤێنت “عومەر نورموحەمەدۆڤ” بەرامبەر “مێهراب”یاری دەکات لەسەر پشتوێنی کێشی 66کیلۆگرامی و عومەر نزیکترین کەسە لەو پشتوێنە.

ئاڵەنگاریەکانی ئەمجارەی UFC زۆر تایبەتن

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

جامی کاراباو.. مانچستەر یونایتد بە ئەنجامێکی مەزن و چاوەڕواننەکراو بردیەوە

یاسین

ڕیال مەدرید ڕکابەری بەرشەلۆنە دەکات

یاسین

بەرپرسێکی یانەی هەولێر سزادرا

یاسین