zagros news agency

جامی کاراباو.. مانچستەر یونایتد بە ئەنجامێکی مەزن و چاوەڕواننەکراو بردیەوە

لە درێژەی یارییەکانی قۆناغی 16ی جامی کاراباو، یانەی مانچستەر یونایتد لە یاریگای ئۆلدترافۆرد میوانداری یانەی لیستەر سیتی کرد.

 

لە ئەنجامێکی چاوەڕواننەکراو مانچستەر یونایتد بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە لیستەری بردەوە.

 

لە سەرەتای یاریەکەوە، یاریزانانی مان یونایتد بە ئاستێکی بەرزەوە دەرکەوتن و لە تایمی یەکەمدا توانیان چوار گۆڵ لەڕێگەی هەریەکە لە کاسیمیرۆ دوو گۆڵ و برونۆ فێرناندێز و گارناچۆ تۆماریانکرد،

دوو گۆڵەکەی لیستەریش لەلایەن بیلال خەنوس و کۆنۆر کۆدێ تۆمارکران.

 

لە تایمی دووەمدا بەردەوامبوون لەسەر ئاستەکەیان و برونۆ فێرناندێز لە خولەکی 59دا گۆڵی دووەمی خۆی و پێنجەمی شەیتانە سوورەکانی تۆمارکرد و یارییەکەش بەو شێوەیە کۆتاییهات.

 

بەم سەرکەوتنە مانیونایتد بەئاسانی لیستەری دەرکرد و خۆی گەیاندە قۆناغی داهاتوو.

لە هەمان قۆناغ، هەردوو یانەی لیڤەرپوڵ و ئارسناڵ بردنەوەیان بەسەر برایتۆن و پریستۆن بەدەستهێنا، چێڵسی بە نیوکاسل دۆڕا.

دوای ئەو ئەنجامانە، مانچستەر یونایتد و لیڤەرپوڵ و ئارسناڵ و نیوکاسل گەیشتنە قۆناغی چارەکی کۆتایی جامەکە، لیستەر سیتی و چێڵسی و برایتۆن و پریستۆن ماڵئاواییانکرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبونەوەى تۆمار کرد

سەڵاح

تۆتنهام یاری لووتکەی پریمەلیگی لە مان سیتی کردە تاڵاو

یاسین

بەرهەمە نەوتییەکانی عێراق: ڕاگرتنی کاتیی ئەپڵیکەیشنی فرۆشتنی غازی ماڵان بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی مانگی موحەڕەم

یاسین