zagros news agency

بەرشەلۆنە سەرقاڵی گواستنەوەی ڕاشفۆردە

 

بەپێی زانیارییەکان، بەرشەلۆنە چاوەڕێی دابەزاندنی یەکێک لە یاریزانەکانی دەکات پێش ئەوەی بتوانێت ڕاشفۆرد لە لالیگا تۆمار بکات بەپێی یاسای فاینانشیاڵ فایر پلەی.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی “مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ”ی ئیسپانی، هێشتا بەرشەلۆنە هەڵبژاردەی یەکەمی ڕاشفۆردە لە بازاڕی گواستنەوەی زستانەدا، سەرەڕای دواکەوتنی کۆتاییهێنان بە گرێبەستەکە.
ڕاشفۆرد ئاگاداری دۆخی ناسکی دارایی بارسێلۆنایە، بۆیە لە دوایین کۆبوونەوەدا لەڕێگەی بریکارەکەیەوە، مارکوس ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ کەمکردنەوەی مووچەکەی بۆ ئەوەی شانبەشانی ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسکی و ڕافینها و لامین یامال و پێدری یاری بکات.
ڕۆژنامەکە ئاشکراشیکردووە، ئەگەر هیچ ڕۆشتنێک لە بەرشەلۆنە ڕوونەدات، ئەوا یانە کەتەلۆنییەکە هێشتا توانای گواستنەوەی ڕاشفۆردی هەیە لەم مانگەدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

نوێترین زانیاریەکان لەسەر ئەگەری بەشداری کردنی مباپێ بۆ یاری بایرن میونخ

یاسین

مان سیتی خەون بە کڕینی بوعەید دەبینێت و لیلیش داوەی نرخێکی خەیاڵی دەکات

sarkar

فلیک؛ زۆر شانازی بە تیپەکەمەوە دەکەم

یاسین