zagros news agency

ئەستێرەیەکی بەرشەلۆنە بەشداری یارییەکەی ئەم شەو ناکات

 

هانس فلیکی ئەڵمانی، ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە، لیستی تیپەکەی بۆ یارییەکەی بەرامبەر ڤالێنسیا ڕاگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، لە گەڕی ٢١ی خولی ئیسپانیا.
بەرشەلۆنە لە بەیاننامەیەکی پزیشکیدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی “X” ڕایگەیاند: پێدری تووشی هەوکردنی گەدە و ڕیخۆڵە بووە، و لە یارییەکەی ئەمڕۆدا بەشداری ناکات.
یانەی بەرشەلۆنە بە کۆکردنەوەی ٣٩ خاڵ لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندی لالیگادایە و ١٠ خاڵ لەدوای ڕیاڵ مەدریدی پێشەنگەوەیە، ئەتلەتیکۆ مەدریدیش بە کۆکردنەوەی ٤٥ خاڵ لە پلەی دووەمدایە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمشەو یەکەمین یاری قۆناغی 16ی مۆندیال لەنێوان مەغریب و کەنەدا بەڕێوەدەچێت

sarkar

یانەی دهۆک دووچاری کێشەی گەورە دەبێتەوە لەگەڵ یاریزانەکانی

sarkar

بارسێلۆنا نرخی فرۆشتنی یاریزانێکی دیاری دەکات

یاسین