zagros news agency

ڕیال مەدرید شەڕی مانەوەی ئەستێرەیەکی دەکات

یانەی کۆمۆی ئیتاڵی کەوتۆتە گفتوگۆ لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید بۆ گواستنەوەی ئەستێرەی لاو”نیکۆ پاز”بە شێوەی هەمیشەیی بۆ یانە ئیتاڵیەکە،کە ئەمە دەبێتە گفتوگۆیەکی قورس بۆ یانە ئیتاڵیەکە تا مێرێنگی ڕازی بکات.

لە ڕابردوودا ئانچێلۆتی ڕاهێنەری ڕیال مەدرید بە ئاشکرا باسی گرنگی پازی کردوە بۆ داهاتووی یانە شاهانەیەکە و یانەی کۆمۆش سوورە لەسەر ئیمزا کردنی گرێبەستی هەمیشەیی لەگەڵ ئەو یاریزانە.

سەبارەت بە گرێبەستەکەش لەسەر داوای خودی خۆی نیکۆ پاز بووە،چونکە یاریزانەکە پێی وایە دەتوانێت لەگەڵ یانەکە بگاتە ئاستێکی بەرز و ئەم وەرزەش خاوەنی 5 گۆڵ و 3 ئەسیستە و تەمەنی یاریزانەکە 20 ساڵە.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

برایتۆن توانی سەرکەوێت بەسەر مانچستەر یونایتد

یاسین

خلێفی بێتاوان دەرچوو

یاسین

ترەمپ داوای لە ئەحمەد شەرع کرد بچێتە پاڵ پەیمانی ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل

یاسین