zagros news agency

یاریزانێکی یانەی هەولێر سزایەکی قورس درا

 

بە هۆی شەڕ و ئاژاوە لە دوای یاریی نێوان هەولێر و ئاکرێ، یاریزانێکی هەولێر بۆ ماوەی یەک ساڵ راگیرا.

دوای تەواوبوونی یارییە دواخراوەکەی نێوان هەولێر و ئاکرێ لە خولی نایابی کوردستان، شەڕ و پێکدادان لە نێوان سەلام ئەحمەدی بەرگریکاری هەولێر و راهێنەری گۆڵپارێزانی ئاکرێ روویدا، ئەمڕۆش لێژنەی رێککاری و سزادان لە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان دوای لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بریاریدا بە راگرتنی بەرگریکارەکەی هەولێر بۆ ماوەی یەک ساڵ و پێبژاردنیشی به بڕی 2000000 دوو ملیۆن دینار.

بریارەکەی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان

دوای لێکۆڵینەوە و بە دواداچوون لەو رووداوەی لە دوای یاری نێوان یانەی هەولێر و یانەی ئاکرێ لەیاری دواخراوی گەڕی دووەمی خولی نایابی کورڕستان بۆ وەرزی 2024-2025 ، لە نێوان راهێنەری گۆڵپارێزانی یانەی ئاکرێ و یاریزانێکی یانەی هەولێر روویدا ، بریاریدا بە :
1- راگرتنی ( سەلام ئەحمەد ) یاریزانی یانەی هەولێر لەم بەروارە 26-1-2025 بەدواوە بۆ ماوەی یەک ساڵ لە سەرجەم خولەکانی کوردستان.

2 _ پێبژاردنی بە بڕی 2000000 دوو ملیۆن دینار.

چەند وەرزێک پێش ئێستا پێکدادان لە نێوان ئەم یاریزانە و راهێنەری گۆڵپارێزانی ئاکرێ کە ئەو کات یاریزانەکە لە پێشمەرگەی هەولێر و راهێنەرەکەش لە سۆران بوو روویداوە، ئەم کێشەیە ماوەتەوە و چارەسەر نەکرابوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا داوا لە هاووڵاتیانی دەکات بەزووترین کات عێراق جێبهێڵن

سەڵاح

ئیسرائیل گەورەترین هێرشی کردە سەر لوبنان

یاسین

زیاتر لە ۱۲ هەزار پێشمەرگە پلەکانیان بەرز دەکرێتەوە

یاسین