zagros news agency

ئاڕتێتا داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارێک دەکات

لە یاری نێوان یانەی ئارسێناڵ بەرامبەر یانەی وۆڵڤەرهامتن لەخولەکی 43 یاریەکە مایکڵ ئۆلیڤەر ماڵێس لویزی یاریزانی یانەی ئارسێناڵی بە کارتی سووری ڕاستەوخۆ کردە دەرەوە لەیاریەکە و ناڕەزاییەکی زۆریش هەیە لەسەر ئەم بڕیاری ناوبژیوان.

 

دوای یاریەکە ئارتێنتا لەکۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند:- هیوادارم بڕیاری کارتە سوورەکە هەڵوەشێتەوە چونکە پێموایە بڕیارەکە هەڵەیە و یاریزانەکەی من شایەنی کارتی سوور نەبوو،دەتوانرێ هەڵبووەشێنرێتەوە وەک کارتە سوورەکەی بڕۆنۆ فێرناندێزی یاریزان مانچێستەر یونایتد ئەویش لەدوای ئەوەی بەکارتی سوور دەرکرا پاش یاریەکە سڕ کردنەکەی هەڵوەشایەوە.

 

لەکاتی هەژمار کردنی سزای ئەستێرە لاوەکەی گەنەرز ئەوە یاریزانەکە بۆ سێ یاری ناوخۆی ئینگلتەڕا بێ بەش دەبێت لە یاری کردن و دوو یاری گرنگی لەدەست دەچێت،یاری بەرامبەر مان سیتی و یاریەکەیان بەرامبەر نیوکاسڵ.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە

یاسین

کەشناسی هەرێم: ئەمڕۆ و سبەی ئەگەری تاوەباران هەیە

سەڵاح

سەرهەڵدانەوەی شەڕی ئیسرائیل و ئێران، هەڵبژاردنەکانی عێراق دوا دەخات

یاسین