zagros news agency

یۆڤانتۆس گفتوگۆ لەگەڵ چاڤی دەستپێدەکات

یانەی یۆڤانتۆس گفتوگۆی لەگەڵ چاڤی هێرناندێز ڕاهێنەری پێشووی یانەی بەرشەلۆنە دەستپێکردووە.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی “لۆئیکیپی”ی فەرەنسی، بەرپرسانی یۆڤانتۆس لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا پەیوەندییان بە چاڤیەوە کردووە، بۆ ئەوەی دەست بە دانوستانی نافەرمی لەگەڵ ڕاهێنەرە ئیسپانییەکە بکەن.
سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئەم پەیوەندییە پەیوەندی بە داهاتووی تیاگۆ مۆتا ڕاهێنەری یۆڤانتۆسەوە نییە .
ڕوونیشیکردەوە، یۆڤانتۆس پەیوەندی بە چاڤیەوە کردووە بۆ ئەوەی پێگەی چاڤی بزانێت وەک بژاردەیەکی بەردەست بۆ داهاتوو.
جێگای سەرنجە تیاگۆ مۆتا گرێبەستی لەگەڵ یانەی یۆڤانتۆس تا هاوینی 2027 هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەگەری ئەوە هەیە مۆرینیۆ بۆ وەرزێکیتریش بمێنێتەوە

یاسین

کۆکۆرێیا دوای مۆندیال چارەنووسی خۆی لە چێڵسی یەکلایی دەکاتەوە

ahamd.luqman

وادەی گەڕانەوەی گارسیا دیاریکرا

یاسین