zagros news agency

مانشستەر ستی شوێنگرەوەی دی بڕۆین دیاری دەکات

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەکانی ئینگلتەڕا چەند شتێکی گرنگیان ئاشکرا کردوە سەبارەت بە یانەی مانچێستەر سیتی سەبارەت بە شوێنگرەوەیەکی کیڤن دی برۆینی ناوەڕاستکاری یانەکە.

مانسیتی لە گواستنەوەی زستانە زیاتر لە 200 ملیۆن یۆرۆی خەرج کردوە بۆ گواستنەوەی یاریزان بۆ تیپەکە،بەڵام هێشتا تیپەکە نەهاتۆتەوە سەر ئاستە بەرزەکەی جارانی و سیتی کێشەی گەورەی لێهاڵاوە.

دی برۆین هاوینی ئەمساڵ بۆندەکەی لەگەڵ یانەکە کۆتایی دێت و تا ئێستا هیچ شتێکیش نەکراوە بۆ نوێ کردنەوەی گرێبەستەکەی و سیتیش بۆ شوێنگرەوەی یاریزانەکە دەیەوێت “فلۆریان ڤێرتز”ی ئەڵمانی یاریزانی یانەی بایرن لیڤەرکوزن بگوازێتەوە ڕیزەکانی.

ڤێرتز تەمەنی 21 ساڵە و ئەم وەرزە خاوەنی 9 گۆڵە لەگەڵ تیپەکەی چابی ئەڵۆنسۆ و ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات و گواستنەوەی ئەو یاریزانەش بۆ سیتی قورس دەبێت چونکە لیڤەرکوزن ئامادە نییە هەروا ئاسان ئەو ئەستێرەی لەدەست بچێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

خولە بەهێزەکان.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ یەکشەممە

یاسین

ڕیاڵ مەدرید شوێنگرەوی ڕائولی دیاریکرد

یاسین

خولی فەرەنسا.. پاریسی پێشەنگ نەیتوانی لە نانت بباتەوە

یاسین