zagros news agency

سوپرایز لە پێکهاتەی بارسێلۆنا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤالیکانۆ

 

هانس فلیکی ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە سوپرایزێکی لە لیستی تیپەکەی ئاشکرا کرد کە ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆتایی گەڕی ٢٤ی خولی ئیسپانیا بەرامبەر ڕایۆ ڤالیکانۆ یاری دەکەن.

فلیک بڕیاریدا جارێکی دیکە هێرشبەری تیپەکەی ئەنسو فاتی بگەڕێنێتەوە ناو لیستەکە، دوای ئەوەی لە ماوەی ئەم دواییەدا لە پێکهاتەی یانە کەتەلۆنیەکە دوورخستبۆوە.

فلیک ٢٣ یاریزانی بۆ یارییەکە هەڵبژارد، ئەوانیش بریتین لە:
کۆپارسی، بالدێ، ئاراوخۆ، ئینیگۆ مارتینێز، گاڤی، فێران تۆرێس، پێدری، لیڤاندۆڤسکی، فاتی، ڕافینا، پینیلا، پابلۆ تۆرێ، کاسادۆ، پاو ڤیکتۆر، یاماڵ، ئۆلمۆ، فرێنکی دی یۆنگ، کووندێ، ئێریک گارسیا، شچێسنی، کۆچین، فۆرت و جیرارد مارتن.

بەرشەلۆنە بە کۆکردنەوەی ٤٨ خاڵ پلەی سێیەمی ڕیزبەندی گرتووە و ئەتلەتیکۆ مەدرید بە کۆکردنەوەی ٥٠ خاڵ لە پلەی دووەمدایە، دواتر ڕیاڵ مەدرید بە کۆکردنەوەی ٥١ خاڵ لە پێشەنگی ڕیزبەندییەکەیدایە.

هەواڵی پەیوەندیدار

برۆنۆ فێرناندێز دەچێتە سعودیا

یاسین

فلیک : لە توڕەیی یامال تێدەگەم

یاسین

پرێمەرلیگ.. ئەستۆن ڤێلا پێشەنگی ڕیزبەندی لە ئارسناڵی وەرگرت

یاسین