zagros news agency

ڤاڵڤێردی ڕوونکردنەوە دەدات لەسەر ناوبژیوانانی لالیگا

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا،کە سەبارەت بە یاریەکەی ڕیال مەدرید بەرامبەر مانچێستەر سیتی لە پاڵاوتنی قۆناغی 16 چامپیۆنزلیگ ساز کرا بوو،فیدریکۆ ڤاڵڤێردی ئەستێرەی ئۆرۆگوایی و یاریزانی یانەی ڕیال مەدرید چەن شتێکی درکاند دەربارەی بڕیارەکانی ناوبژیوانانی لالیگا.

ڤاڵڤێردی وتی:-هەموو مرۆڤێک شایەنی هەڵە و ناوبژیوانانیش کاری زۆر باشیان کردوە بەڵام کەس باسی نەکردون،بۆیە دەبێت ئەو بابەتانە وەلانێین،هەر لەدوای بڵاوبوونەوەی قسەکانی ڤاڵڤێردی لە تویتێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی X ڕایگەیاند”ڕونکردنەوەیەک بۆ هاندەرانی یانەکەم،کە من قسە لەسەر ناوبژیوان ناکەم بە ڕەخنەوە هیچ شتێک لە ئارادا نییە،بەڵام نامەوێ تەرکیز و هیزری خۆم ببەم بۆ لایەکی تر،من دەمەوێ بۆ یاریە گرنگەکەی بەیانی ئامادەبم،تا ئێستاش ئامادەم،دەبێ چاومان لە هەنگاوی داهاتوو بێت”

ئەو قسە و باسانە دوای ئەوە دێن یانەی ڕیال مەدرید سکاڵای دژی ناوبژیوانانی لالیگا تۆمار کرد و تەنانەت گەیشتە ئەو حاڵەتەی یانە شاهانەیەکە هەڕەشەی کشانەوە بکات لە خولی ئیسپانی و تیپەکە بگوازنەوە خولێکی تری جیهان.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

کورسیی ئینتەرنێت و بارگاویکردنی خۆڕایی مۆبایل لە هەولێر دانرا

یاسین

پرسەنامەی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ هەڤاڵ و هاوکارمان بەڕێز (بەهزاد حەوێزی)

سەڵاح

ئەشڕەف حەکیمی ئیدارەی پاریس سانجێرمان لەخۆی توڕە دەکات

یاسین