zagros news agency

ڕویز:هەوڵدەدەم باری جەستەییم باشتر بکەم

 

فابیان ڕویز، یاریزانی یانەی پاریس سانجێرمان ڕایگەیاند، سەرەڕای ئەوەی بۆ ماوەیەک لە پێکهاتەی سەرەکی دوورکەوتووەتەوە، بەڵام لە ئاستی ئەم وەرزەدا ڕازییە.

ڕویز ڕۆژی سێشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، پێش یارییەکەی بەرامبەر برێست لە چامپیۆنزلیگ، ئاماژەی بەوەشکرد، لە چامپیۆنزلیگ یارییەکی زۆر باشم کردوە.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: لەم وەرزەدا دواکەوتم لە چوونە ناو پێکهاتەی سەرەکی، چونکە لە ماوەی ئامادەکارییەکانی تیپەکەدا ئامادە نەبووم، هەروەها هەوڵمدا باری جەستەییم باشتر بکەم.
لە درێژەی قسەکانیدا وتی: هەست بە سەرکردە ناکەم، بەڵام هەوڵدەدەم، پابەند بم بە ڕێنماییەکانی ڕاهێنەرەوە، هەوڵدەدەم ئەو متمانەیەی پێم دەدات بیدەمەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەیاکس یاریدەدەرێکی ئاڕن سڵۆتی کردە ڕاهێنەری یانەکە

یاسین

ئەستێرەیەکی بارسێلۆنا نزیکە بگەڕێتەوە نێو یاریگاکان دوای چاکبوونەوەی لە پێکان

sarkar

زێدان: خەونەکەم هاتە دی

یاسین