zagros news agency

پاریس سانجێرمان ئەستێرەیەکی ڕیال مەدریدی دەوێت

 

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەکان ئاشکرایان کردوە یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی چاوی بڕیوەتە ئەستێرەیەکی هێڵی بەرگری یانەی ڕیال مەدرید،کە ئەوەش لەسەر داوای لویز ئینریکی ڕاهێنەری یانەکەیە.

یانە فەڕەنسیەکە دەیەوێت بۆ هاوینی ئەم وەرزە “ڕائول ئەسێنسیۆ”ی یاریزانی دڵی بەرگری یانەی ڕیال مەدرید بگوازێتەوە ڕیزەکانی و بەو مەبەستەش دەستی کردوە بە گفتوگۆ لەگەڵ مێرینگی و ئامادەشە 45 ملیۆن یۆرۆ بداتە یانە شاهانەیەکە بۆ بتەو کردنی هێڵی بەرگری تیپەکەی.

ئەسێنسیۆ ئەم وەرزە لەگەڵ ڕیال مەدرید ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات و چاوی یانە گەورەکانی ئەوروپای ڕوو لەخۆی هێناوە و جگە لە پاریس سانجێرمان چەندان یانەی دیکە ئامادە بۆند لەگەڵ ئەو ئەستێرە ئیسپانیە ئیمزا بکەن،بەڵام بۆند کردن لەگەڵ ئەو یاریزانە زۆر قورس دەبێت،چونکە یانەکەی ئامادە نییە دەست بەرداری بێت و بەداهاتووی تیپەکەی دەزانێت.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

ڤان گاڵ: ئامادەم بۆ جاری چوارەم ڕاهێنەرایەتیی هۆڵەندا بکەم

ahamd.luqman

چوارچێوەی هەماهەنگی دەیەوێت کەسایەتییەکی بە ئەزموون بکاتە سەرۆک وەزیرانی داهاتوو

سەڵاح

تورکیا … سەرۆکی شارەوانییەکی سه‌ر به‌ ئۆپۆزسیۆنی لە ئەستەنبوڵ دەستگیرکرا

سەڵاح