ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

کێشەکانی مپاپێ و پاریس سانجێرمان بەردەوامە

 

دیلفین ڤێرهایدن، پارێزەری کیلیان مباپێی ئەستێرەی یانەی ڕیال مەدرید، وردەکاری نوێی سەبارەت بە ناکۆکی یاسایی لەگەڵ ئیدارەی یانەکەی پێشووی پاریس سانجێرمان ئاشکرا کرد و دووپاتیکردەوە کە هیچ ڕێککەوتنێکی نووسراوی نێوان هەردوولا لە هاوینی ٢٠٢٣دا نییە.

ڤێرهایدن وتی: لە یاسای کاردا هاتووە، ئەگەر دەستکاری مووچە یان ماوەی گرێبەستەکە بکرێت، دەبێت گرێبەستێکی نوێ واژۆ بکرێت، هەروەها ڕێساکانی تۆپی پێش داوا دەکات ئەم دەستکارییە دوای ١٥ ڕۆژ لە واژۆکردنی پەسەند بکرێت، ئەمەش لە هاوینی ٢٠٢٣ ڕووی نەدا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێمە مامەڵە لەگەڵ یانەیەک ناکەین کە لە ڕێساکانی تۆپی پێ تێنەگات، بەڵام ئیدارەی پاریس هەوڵدەدات خۆی بە شتە گریمانەییەکان ڕازی بکات کە ڕووینەداوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “مباپێ بەشی سێیەمی پاداشتی واژۆکردن و بە بەهای 36.66 ملیۆن یۆرۆ وەرنەگرتووە، ئەمە جگە لە مووچەی مانگەکانی نیسان و ئایار و حوزەیران بە بەهای 18.75 ملیۆن یۆرۆ”.

هەواڵی پەیوەندیدار

محمد سەڵاح.. لە گۆڵکاری لیڤەرپوولەوە بۆ ئیلهامبەخشی ژووری جلگۆڕین

یاسین

ئەستێرەی ڕیال مەدرید دوای یاری کلاسیکۆ گومان دەکرێت تووشی پێکان بووبێت

یاسین

بارسێلۆنا چاودێری گرێبەستەکەی میلان دەکات

یاسین