zagros news agency

ڤاڵڤێردی پێش دێربی ئەنچیلۆتی نیگەران دەکات

 

فێدی ڤاڵڤێردی یاریزانی یانەی ڕیال مەدرید نیگەرانی خۆی بۆ کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری خۆی دەربڕی، پێش یارییەکەی سێشەممەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا و ئەتلەتیکۆ مەدرید.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی مارکا، فیدی ڤاڵڤێردی لە میانی یارییەکەی ئەمڕۆی یانەی ڕیال مەدرید، بە تاک لە هۆڵی وەرزش و لەسەر چیمەن مەشقی کردووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەنچیلۆتی سبەی بڕیارەکەی دەدات سەبارەت بە پەیوەندیکردنی ڤاڵڤێردی بۆ مەشقەکانی گروپی وەک ئامادەکارییەک بۆ دێربی.

ئەنچیلۆتی سەبارەت بە بارودۆخی ڤاڵڤێردی ڕۆژی شەممەی ڕابردوو پێش ڕووبەڕووبوونەوەی یانەی ڕیال بیتس وتی: پێکان نەبووە، پشوویەکی پلان بۆ داڕێژراو نەبووە و دەڵێت: “ئەو هەندێک ناڕەحەتی هەیە، بە باشی چاک نەبووەتەوە، بۆیە بەرامبەر بێتیس ئامادە نابێت، بەڵام ئامادە دەبێت بۆ یاری داهاتوو بەرامبەر ئەتلەتیکۆ”.
هەرچەندە ڕاهێنەرە ئیتاڵییەکە پێشتر بەشداریکردنی ڤاڵڤێردی لە یارییەکەی چامپیۆنزلیگدا پشتڕاستکردبووەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕۆما سەرسەختانە دێربی پایتەختی ئیتاڵیای بردەوە لە لازیۆ و کارەسات لە یاریەکەش ڕوویدا

یاسین

ئەنجوومەنی وەزیران بۆ تاوتوێکردنی دوو تەوەر کۆدەبێتەوە

سەڵاح

لالیگا.. ئوساسونا شکستی بە بارسای پێشەنگ هێنا

یاسین