zagros news agency

ڕاشفۆرد : تۆپی پێ تەنها یاری نییە

ڕاشفۆرد ، تۆپی پێ تەنها یاری نییە، سەکۆیەکە بۆ ئەوەی گۆڕانکارییەکی ڕاستەقینە لە ژیانی خەڵکدا دروست بکات

، بەو پێیەی زۆرێک لە ئەستێرەکانی تۆپی پێ ناوبانگ و پارەکانیان بەکاردەهێنن بۆ پاڵپشتیکردنی مرۆیی و بەرەنگاربوونەوەی هەژاری و بەدیهێنانی خەونی ئەو کەسانەی کە پێویستیان پێیەتی.

مارکوس ڕاشفۆرد تەنها ئەستێرەیەکی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا نییە، بەڵکو هێمای بەخشین و کاری خێرخوازییە کە ژیانی هەزاران منداڵی لە بەریتانیا گۆڕیوە، بەو پێیەی ناوبانگەکەی بۆ یارمەتیدانی هەژاران و هێنانەدی گۆڕانکاری بەکارهێناوە.

لەو کاتەوەی لە ساڵی ٢٠١٦دا هاتە ناو تیپی یەکەمی مانچستەر یونایتدەوە، خۆی وەک یاریزانێکی بەتوانا سەلماندووە بە خێرایی و لێهاتوویی و غەریزەیەکی گەورەی گۆڵ تۆمارکردن، بەڵام نەک هەر لە یاریگادا سەرکەوتوو بووە، بەڵکو ناوبانگەکەی بۆ یارمەتیدانی منداڵان و خێزانە هەژارەکان بەکارهێناوە.

ڕاشفۆرد لە ساڵی ٢٠٢٠ لەلایەن شاژنە ئەلیزابێسی دووەمەوە خەڵاتی MBE (ئەندامی ئیمپراتۆریەتی بەریتانیا)ی پێبەخشرا بەهۆی هەوڵە خێرخوازییەکانی، هەروەها لەلایەن مانچستەر یونایتد و فیفا و ڕێکخراوە مرۆییە جیهانییەکانەوە ڕێزی لێگیراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڤاڵڤێردی: دەتوانن لەهەموو ڕاهێنەرەکان بپرسن من چۆنم بۆ مەدرید

یاسین

سێرجیۆ ڕامۆس پیرۆزبایی لە یاریزانە نوێیەکەی ڕیال مەدرید دەکات

یاسین

یۆرۆ لیگ.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ پێنجشەممە

یاسین