zagros news agency

فلیک : کەسێکی گرنگمان لەدەستدا

 

هانسی فلیکی ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە باسی لە ئامادەکارییەکانی تیپەکەی کرد بۆ یارییەکەی بەرامبەر بەنفیکا لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی ١٦ی چامپیۆنزلیگ.

ئەم یارییە دوای چەند ڕۆژێک دێت لە گیانلەدەستدانی لەناکاوی کارلێس مینیارۆی پزیشکی یانەی بەرشەلۆنە، شەممەی ڕابردوو.

فلیک لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەی یارییەکەدا وتی: پێموایە تیپەکە دۆخەکە بە باشی بەڕێوەدەبات، ئێمە زۆر سەرنجمان لەسەر یارییەکە بووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “دوێنێ سەرۆک هاتە ژووری جلگۆڕین و باسی لە دۆخی ئێستا کرد، منیش قسەم کرد، ئەوە خەسارێکی گەورەیە، کارلێس کەسێکی گەورە و پزیشکێکی گەورە بوو”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو بەشێکی گرنگی سەرکەوتنەکانمان بوو، بیری دەکەین، بەڵام تیپەکە دەیەوێت یاری بۆ بکات، ئەم دۆخە گرنگە، ئێمە سەرنجمان لەسەر سەرکەوتنە.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزیری بازرگانی عێراق: زیاتر لە چوار ملیۆن ناوی وەهمی و دووبارەمان لە لیستی بەشەخۆراکدا ئاشکرا کردووە

یاسین

سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە هەولێر دەکات

یاسین

دوو هاووڵاتی بوونه‌ قوربانی ته‌قینه‌وه‌ی مینێك

یاسین