بەگوێرەی ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی، یانەی ڕیال مەدرید چاودێری ئەلێکسیس ماک ئەلیستەری ئەرجەنتینی دەکات کە یاریزانی یانەی لیڤەرپوڵە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەم دواییە ناوی ماک ئەلیستەر لە بازنەی نزیک لە ڕیال مەدریددا بڵاوبووەتەوە، هەروەها باوکی ئەو یاریزانە پێشتر باسی گواستنەوەی کوڕەکەی بۆ لۆس بلانکۆس کردووە.
ڕوونیشیکردەوە، ماک ئەلیستەر یاریزانێکی گونجاوە بۆ یانەی ڕیال مەدرید، بە لەبەرچاوگرتنی کوالیتی یاریزانەکەی، بۆیە ئێستا بارودۆخی لێکۆڵینەوە و شیکاری بۆ دەکرێت.
ڕۆژنامەی مارکا زانیویەتی یانەی ڕیال مەدرید بەنیازە کۆمەڵێک گرێبەستی گەورە ئەنجام بدات و چاودێری ئەو یاریزانانە دەکات کە بڕیارە بەم نزیکانە گرێبەستەکانیان کۆتایی پێبێت، ئەمەش شتێکە کە ماک ئەلیستەر ناگرێتەوە.

