zagros news agency

مەشقەکانی بەرشەلۆنە لەم وەرزەدا گۆڕانکارییەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە

 

ڕاهێنانەکانی بەرشەلۆنە لەم وەرزەدا گۆڕانکارییەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی لە سەردەمی هانسی فلیکی ڕاهێنەری ئەڵمانی کە نەک هەر شێوازە تاکتیکییە توندەکانی خۆی لە یاریگادا جێبەجێ کردووە، بەڵکو ئارەزووی بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای مۆدێرنیشی کردووە بۆ باشترکردنی ئاستی یاریزانان و بەرزکردنەوەی ئامادەیی جەستەیی و دەروونی تیپەکە.

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەکانی ئیسپانیا ئاشکرایان کردووە کە فلیک داوای لە ئیدارەی یانە کەتەلۆنییەکە کردووە شاشەیەکی زەبەلاح لە یاریگای مەشق و ڕاهێنانەکانی سیوتا ئیسپۆرتیڤا جوان گامپەر دابنێن. شاشەکە بۆ شیکردنەوەی لایەنە تاکتیکییەکان و پیشاندانی کلیپی ڤیدیۆیی ئاستی یاریزانان لە کاتی یارییەکان و مەشقەکاندا بەکاردەهێنرێت.

ئەم هەنگاوە ڕاستەوخۆ بەشدار بوو لە بەرزکردنەوەی تێگەیشتنی بەکۆمەڵی تیپەکە لەناو یاریگادا، چونکە ئێستا یاریزانەکان سەیری گرتە ڤیدیۆییە وردەکانی پێگە و جوڵەکانیان دەکرد، هەروەها گوێیان لە سەرنجە تەکنیکیەکانی ڕاهێنەر دەگرت سەبارەت بە خاڵە بەهێز و لاوازەکانیان. ئەمەش بووە هۆی کەمبوونەوەی هەڵەی تاکەکەسی و باشتربوونی کارلێکی تیمەکان لە کاتی یارییەکاندا.

هەواڵی پەیوەندیدار

دێربی مانچستەر سوور بوو

یاسین

بەرشەلۆنە یان ئینتەرمیلان سەردەکەوێت

یاسین

راهێنه‌ره‌ ئه‌ڵمانیه‌كه‌ له‌ پێناو به‌رشه‌لۆنه‌ قوربانی ده‌دات

یاسین