کارلۆ ئەنچیلۆتی خەریکی لێکۆڵینەوەیە لەو پلانەی کە جێبەجێی دەکات
کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید بیر لەو پلانە دەکاتەوە کە ڕۆژی شەممەی داهاتوو بەرامبەر بەرشەلۆنە لە یاری کۆتایی جامی شای ئیسپانیا جێبەجێی دەکات.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی “ئاس”ی ئیسپانی، پێکهاتەی سەرەکی ئەنچیلۆتی بەرامبەر ئەتلەتیک بلباو ئاماژەیە بۆ پلانی ڕاهێنەری ڕیال مەدرید بۆ ئیلکلاسیکۆ.
بەڵام لەگەڵ گەڕانەوەی کیلیان مباپێ بۆ پێکهاتەی تیپەکە، ڕاهێنەرە ئیتاڵییەکە ناچار دەبێت یەکێک لەو یاریزانانە بکاتە قوربانی کە لە دوایین یاریدا بەشدارییان کردووە.
مباپێ بەهۆی هەردوو یاری سڕکردن و پێکانەوە بەشداری یارییەکەی بەرامبەر بلباو نەکرد
ڕۆژنامە ئیسپانییەکە ئاماژەی بەوە کردووە، ڕۆدریگۆ گۆس دیارترین کاندیدە بۆ ئەوەی لە ئیل کلاسیکۆ لەسەر کورسی یەدەگ لە بەرژەوەندی مباپێ دابنیشێت.

