zagros news agency

چاڤی دەیەوێت ئەستێرەیەک بگەڕێنێتەوە ڕیزەکانی بارسا

چاڤی هێرناندێز ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە ترسی لەدەستدانی یەکێک لە یاریزانە دیارەکانی ئەو یانەیە دەکات.

گرێبەستی یاریزان جواو کانسێلۆ لە هاوینی ئەم ساڵ کۆتایی دێت کاتێک بەشێوەیێکی خواستن لە یانەی مانچستەر سیتی یاری دەکات.

ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی ڕایگەیاند، مانچستەر سیتی بەنیازی نوێکردنەوەی گرێبەستی یاریزانە پرتوگالیەکە نییەو و پلانی هەیە لە هاوینی داهاتوودا بیفرۆشێت.

لە درێژەی هەواڵی ڕۆژنامەکەدا هاتووە کە یانەی مانچستەر سیتی لەبەرامبەر فرۆشتنی یاریزانی ناوبراو داوای 40 ملیۆن یۆرۆ دەکات ئەمەش ژمارەیەکە کە بارسا ناتوانێت بیکڕێت.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکرد، مانسیتی پێشتر دوو ئۆفەری بۆ کڕینی کانسێلۆ بەدەستگەیشتووە، یەکەمیان لە یانەیەکی ئینگلیزی و ئوفەرێکی تریش لە خولی سعودیەوە.

شایانی باسە چاڤی گرنگی بە تواناکانی یاریزانەکە دەدات و یاریزانەکەش دەخوازێت بەهەر نرخێک بێت لەگەڵ یانە کەتەلۆنیەکە بمێنێتەوە و درێژە بە کاروانی وەرزشی بدات.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەنتۆنی: جگە لە بێتیس بیرم لە هیچ یانەیەک نەدەکردەوە

یاسین

بەرشەلۆنە ئامادەنەبوونی ئەستێرەکەی بۆ ماوەی ٤ هەفتە ڕادەگەیەنێت

یاسین

بەفەرمی ڕاهێنەری نوێی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا دیاریکرا

یاسین