zagros news agency

پرێمەرلیگ.. نیوکاسڵ دوو خاڵی گرنگی لە مانسیتی وەرگرت

لە یەکەم یاریی هەفتەی شەشەمی خولی ئینگلتەرا، یانەی مانچستەر سیتی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی نیوکاسڵ.

 

لە ئەنجامدا یارییەکەش بە یەکسانی بە گۆڵێک بۆ هەرلایەکیان کۆتاییهات.

 

لە تایمی یەکەمدا دوای چەندین هێرشی هەردوو یانە بۆ سەر گۆڵی یەکتر، لە خولەکی 35دا یاریزان گڤاردیۆل بە تۆمارکردنی گۆڵێکی جوان سیتیزنی پێشخست و نیوەی یەکەم بەو تاکە گۆڵە کۆتاییهات.

 

لە تایمی دووەم، نیوکاسڵی خاوەن یاریگا بە هەوڵەکانی بۆ یەکسانکردنەوە و بردنەوەی یارییەکە دەستپێکرد و لە ئەنجامی فشارەکانیان ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ هەژمارکرد،

لە خولەکی 58 یاریزان ئەنتۆنی جوردون بەسەرکەوتووی لێدانەکەی جێبەجێ کرد و ئەنجامەکەی یەکسانکردە،

دوای ئەوە چەندین هەوڵیان دا بۆ تۆمارکردنی گۆڵی زیاتر، بەڵام یارییەکە بەو شێوەیە کۆتاییهات.

 

بەم ئەنجامە، مانچستەر سیتی پێشەنگی ڕیزبەندیە بە شێوەیێکی کاتی و 14 خاڵی هەیە، نیوکاسڵیش خاوەن11 خاڵە و لە پلەی پێنجەمدایە.

هەواڵی پەیوەندیدار

راوێژکارێکی سوودانی پێشبینی نرخی بەرمیلێک نەوت لە بودجەی ٢٠٢٦دا دەکات

یاسین

هالاند؛ پێویستە بەردەوامی بدەمە هاتریک تۆمار کردن

یاسین

ڕاگەیەندراوێک لەوەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینییەوە دژی شێواندنی گۆڕستانی کریستییانەکان لە شاری کۆیە

سەڵاح