zagros news agency

ئایا گیۆکرێس بڕیاری داوە پەیوەندی بە مانچستەر یونایتدەوە بکات؟

 

داهاتووی ڤیکتۆر گیۆکەرزی هێرشبەری سویدی، ئەستێرەی یانەی سپۆرتینگ لیشبۆنە، هێشتا بە نهێنی ماوەتەوە، لەکاتێکدا هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە لە ماوەی گواستنەوەی داهاتوودا پەیوەندی بە مانچستەر یونایتدەوە دەکات.

دانوستانەکانی نێوان مانچستەر یونایتد و گۆکەرز هێشتا نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتنی کۆتایی، بەو پێیەی هێشتا ئەو یاریزانە بریاری نەداوە بۆ تەواوکردنی گرێبەستەکە.

لەلایەکی دیکەوە پلێتنبێرگ ئاماژەی بەوەدا کە ڕوبێن ئەمۆریمی ڕاهێنەری یانەی مانچستەر یونایتد زۆر ئارەزووی گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەکات لەم هاوینەدا، بەو پێیەی پێشتر ڕاهێنەری بووە و بەباشی ئاگاداری تواناکانییەتی.
گۆکەرز لەم وەرزەدا 48 یاری لەگەڵ لیشبۆنە ئەنجامداوە و 52 گۆڵی تۆمارکردووە و 12 ئەسیستیشی کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ماتێرازی باسی ناوەڕۆکی چیڕۆکی سەرە بەناوبانگەکەی زیدان دەکات

یاسین

پاریس سانجێرمان بەنیازی بەدەست هێنانی محەمەد سەڵاحە

یاسین

ئینتەر میلان چاوی لە هاری ماگوایەرە

یاسین