zagros news agency

فابریگاس بووە باشترینی مانگ لە ئیتاڵیا

سیسک فابریگاس ئەستێرەی پێشتری یانەکانی بارسێلۆنا و ئاسێناڵ و ڕاهێنەری ئێستا کۆمۆی ئیتاڵی بەهۆی پێشکەش کردنی ئاستێکی بەرز لەلایەن تیپەکەیەوە لە خولی ئیتاڵیا بووە باشترین ڕاهێنەری مانگ.

فابریگاس لەگەڵ کۆمۆ لەمانگی چواردا لەکۆی 4 یاری توانیویەتی هەر چوار یاریەکە بباتەوە و هیچ خاڵێک لەدەست نەدات،کە ئەمەش کارێکی ناوازە بووە فابریگاس لەگەڵ تیپەکەی کردوێتی و تیپەکەی لە مەترسی دابەزین ڕزگار کردوە و ئێستا لە پلەی دەیەمی خولەکەیە بە کۆکردنەوە 48 خاڵ.

فابریگاس لەلایەن هاندەرانی یانەکەیەوە گلەییەکی زۆری لێدەکرا بەڵام دوای ئەو ئاستە بەرزەی تیپەکەی لە مانگی ڕابردوودا هیوایەکی زۆریان هەڵچنیوە لەسەر ڕاهێنەرەکەیان و دەیانەوێت تیپەکە لەو ئەنجامانەی بەردەوام بێت.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

هەردوو هۆڵى “نەشتەرگەری و چاودێری چڕ”ى لە نەخۆشخانەی هەولێری فێرکاری کرایه‌وه‌

سەڵاح

نوێترین زانیاری لەبارەی مووچەی مانگی پێنج دەخرێتە روو

یاسین

بەھای دۆلار بەرزبووە

یاسین