zagros news agency

هەنگاوێکی نوێ دی برۆین لە ناپۆلی نزیک دەکاتەوە

 

هەندێک لە ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە بەڵگە هەیە کە ئاماژە بە ئەگەری گواستنەوەی کیڤن دی برۆین بۆ یانەیەکی ئیتاڵی لەم هاوینەدا دەکات.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردەوە، میشێل لاکرۆکس، هاوسەری ئەستێرە بەلجیکییەکە گەیشتە شاری ناپۆلی، کە پێدەچێت بۆ گەڕان بەدوای ماڵێکی نوێدا بۆ خێزانەکەی چووبێت.

دوای ئەوەی پشتڕاستکرایەوە کە دی برۆین لە کۆتایی ئەم وەرزەدا مان سیتی جێدەهێڵێت،وەبە ئەگەرێکی زۆرەوە لەوانەیە گواستنەوەکە بەم زوانە ئاشکرابکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئامارەکانی موحەمەد سەڵاح لیڤەرپول نیگەران دەکات

یاسین

میلان پێش فرۆشتنی بەرگریکارەکەی بەدوای جێگرەوەیەکدا دەگەڕێت

یاسین

ئەنچیلۆتی : نەیمار دەتوانێت بەشداری مۆندیال بکات

یاسین