zagros news agency

ئۆدیگارد ئامانجی ئارسناڵ ئاشکرا دەکات

 

مارتن ئۆدیگارد، کاپتنی یانەی ئارسناڵ ئامانجی ئێستای تیپەکەی ئاشکرا کرد، لەگەڵ کۆتایی هاتنی وەرزەکە، جەختیشی لەوە کردەوە کە ئامانجی تیپەکەیە بە باشترین شێوە ئەم وەرزە کۆتایی پێبهێنێت.

ئۆدیگارد پێش یارییەکەی ئەمڕۆی پرێمەرلیگ لەگەڵ نیوکاسڵ بە ڕۆژنامەنووسانی وت: “ئامانجەکەمان ئێستا ڕوونە – کاتێک ناتوانیت پلەی یەکەم بەدەست بهێنیت، ئامانجەکەت ئەوەیە کە پلەی دووەم بەدەست بهێنیت”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەم وەرزەدا یارییە سەختەکانمان بەرامبەر نیوکاسڵ ئەنجامداوە، ماوەیەکەش نەمانبردووەتەوە، بۆیە بڕیارمانداوە ئەمڕۆ شتەکان ڕاست بکەینەوە، ئەوە دوا یاریمانە لە یاریگای خۆمان، دەبێت وەرزەکە بەهێز کۆتایی پێبهێنین.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕۆناڵدۆ بە مەرج لە نەسر دەمێنێتەوە

یاسین

کوڕانی گواردیۆلا زەنگی مەترسییان لێدایەوە

یاسین

جامی یۆرۆ.. ئەلبانیا لە دوا خولەک سەرکەوتنی کرواتیای ڕاگرت

یاسین