zagros news agency

ئەمڕۆ چیرۆکی مۆدریچ و مەدرید دوای 13ساڵ دەگاتە کۆتایی

ئەمڕۆ دەبێتە ڕۆژی ماڵئاوایی لۆکا مۆدریچی کڕواتی ئەستێرەی یانەی ڕیال مەدرید لە هاندەرانی یانەکە لەنێو یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ،کە ئەو ڕۆژەیە هیچ هاندەرێکی مێرێنگی نەیویستووە بکەوێتە بەر چاوانی و بە کارەسات و خەم هێنەر ناوی دەبەن.

لە گەڕی 38 و کۆتایی خولی ئیسپانی وەرزی 2024-و 2025 ئەمڕۆ ڕیاڵ مەدرید لە نێو یاریگای خۆی میوانداری یانەی ڕیاڵ سۆسیداد دەکات و یاریەکەش کاتژمێر 5:15ی ئێوارە بەڕێوەدەچێت،کە ئەم یاریە دەبێتە دواین یاری لۆکا مۆدریچ ئەستێرەی هێڵی ناوەڕاستی یانەکە و لەدوای ئەو یاریە هیچ کاتێکی تر مۆدریچ نابینرێتەوە وەکو یاریزانی ڕیاڵ مەدرید لەنێو یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ.

مۆدریچ لە ساڵی 2012 لە تۆتنهامەوە گواسترایەوە ڕیاڵ مەدرید و سەرەتاکان ڕەخنەیەکی زۆری لەسەر بوو،کە بە خراپترین بۆندی ئەو ساڵەش ناوزەند دەکرا،بەڵام لەگەڵ تێپەڕ بوونی کات مۆدریچ مەحاڵی بۆ هاندەرانی یانەکە کردە ڕاستی چەندان نازاناوی بە کۆمەڵ و تاکی لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید بەدەست هێنا،کە باشترینیان بردنەوەی 6 چامپیۆنزلیگ و بردنەوەی خەڵاتی باڵۆندۆری ساڵی 2018 بوو.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

سەڵاح

کۆمپانیای OpenAI خزمەتگوزاری Image Library زیاد دەکات

یاسین

دوای ئاشکرا بوونی کۆمەڵێک دۆسیە یۆڤانتۆس دەکەوێتە کێشەی نوێ

یاسین